گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: ئەمە کێشەی ئێمە نییە خاتوو (وەسفیە بەنی وەیس) شایستەی بڕوا نییە

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ گوتەبێژی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رونکردنەوەیەک لەمەڕ قسەکانی خاتوو وەسفیە بەنی وەیس دەڵێت: ئەمە کێشەی پارتی نییە، حزبەکەی ئەم خاتوونە بە شایستەی ئەوەی نازانن، بڕوا و متمانەی پێبکەن، تاکو لە هەموو رێککەوتنەکان ئاگاداری بکەنەوە.
لەرونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە قسەکانی خاتوو وەسفیە بەنی وەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بۆ KDP.info راگەیاند: سەبارەت بە قسە بێ سەرو بەرەکانی خاتوو وەسفیە بەنی وەیسی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە گوتیەتی ( هەموو ئەو بانگەشانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم کاتە دەیکات و گوایە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان یەکێتی و پارتی یەکدەگرنەوە دوورە لە راستییەوەو لەبەر ئەوەی یەکێتی تا ئێستا ئەم بابەتەی بە شێوەیەکی فەرمی لە هیچ کۆبوونەوەیەک باس نەکردووە) و هەروەها نووسیوەیەتی ( بڕواناکەم جارێکی تر یەکێتی هاوپەیمانی بەم شێوەیەی ئێستا لە گەڵ پارتی بکات وە پێم سەیرە بۆ هەر لە ئێستاوە پارتی ئەم بابەتەی وروژاندوە، لە کاتێکدا هیچ دەنگۆیەکی وەها لە ئارادا نییە). گوتەبێژەکەی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئەمە سەرەوە قسەی ئەم خاتوونەیە، بۆیە بەو خاتوونە رادەگەیەنین کە ئەگەر ئێمە پێ لەسەر بەیەکەوە کارکردن دادەگرین وسورین لەسەر هاوپەیمانی، لەبەر ئەوەیە چونکە پارتیمان قەناعەتی تەواوی بە بەیەکەوە ژیانی سیاسی و هەست بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەیە. ئەمەش بەلگەی پابەند بوونمانە بە رێککەوتنەکانمان و بڕیاری کۆبوونەوە هاوبەشەکانمان لەگەڵ یەکێتی. هەروەها ئەمە گوناهی پارتی نییە کە حزبەکەی وەسفییە بەنی وەیس، ئەم خاتوونە بە شایستەی ئەوە نازانێت ئاگاداری بکاتەوە لە بڕیار و رێککەوتنەکانیان لەگەڵ پارتی یاخود لایەنێکی دیکە.
هەر هەمان سەرچاوەکەی پارتی دەڵێت: بۆ بەرچاو روونی ئەم خاتوونە، پێی دەڵێین تکایە داوا لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی هاوپەیمانمان بکە، کەچی لە کۆنووسی رۆژی شەممەی رێککەوتی ٢٩-٦-٢٠١٣ نووسراوەو بەتایبەتیش لە خاڵی سێیەمدا. بۆئەوەی بزانێت چ بڕیارێک دراوە، کە ئیمزای جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەسەرەوەیە و بۆ هەمان مەبەستیش بە تەلەفۆن رای بەرێز مام جەلال لەسەر ئەم بڕیارانە وەرگیراوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
