روونكردنه‌وه‌یه‌ك له كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد

وەكو ئاگادارن، ماوەیەكە كار دەكرێت بۆ ئامادەكردنی یه‌كه‌مین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، لەو بارەوە كاری زۆر ئەرێنی ئەنجام دراوە. ئەوەی سەرنجی زۆربەی لایەنەكانی ناو كۆمیتەی ئامادەكاری راكێشا، ئەوەبوو كە رۆژی ئەنجامدانی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد لە كاتی دیاری كرا‌و لە 15-9-2013 كە دەكەوێتە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵمەتی راگەیاندنی گشت لایەنەكان كەوتۆتە پێش هەڵبژاردنی پەرلەرمان بە چەند رۆژێك بۆیە دوای گفتوگۆ لەسەری بەباش زاندرا كە بەستنی كۆنگرەكە دوابخرێت بۆ 25-11-2013 كه له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ته‌واو بووه.
لەگەڵ ئەوەی گشت ئەندامان، بەستنی كۆنگرەكە بە گرنگ دەزانن و لەوبارەوە كاری باش ئەنجامدراوە، ئەم دواخستنەش تەنها و تەنها لەبەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لە باشووری كوردستان، تاوەكو كۆنگره‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و دوور له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
3-9-2013




