پێنج هەزار خانوو بە كرێچی و كەمدەرامەتانی هەولێر دەدرێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ پێنجشەمەی داهاتوو لەشاری هەولێر دەستدەكرێت بەدابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی خانووی پرۆژەی كۆریەكان كە بریتیە لە 5000 خانوو و مەرجی وەرگرتنی ئەو خانووانەش تەنها پسولەی خۆراكی هەولێر و كرێچییە.
لەلێدوانێكیدا بۆKDP.infoنەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر گوتی: ئێستا كۆمپانیایەكی كۆری لە شاری هەولێر لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دروستكردنی خانووی خێرایە لەچوار چێوەی پرۆژەیەكدا كە 5000 خانوو لەخۆ دەگرێت و دەدرێت بە ئەو كەسانەی كە پسوولەی خۆراكیان هەولێرەو كرێچین و لەماوەی دوو ساڵدا سەرجەم خانووەكان دروست دەكرێن.
ناوبراو گوتیشی: لەرۆژی پێنجشەمەی ئەم هەفتەیە لەرێگەی شارەوانیەكانی هەولێر فۆرم بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و لەماوەی 10 رۆژدا فۆرمەكان وەردەگیرێنەوە بەپێی رێكەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار لەچوار مانگی یەكەم 600 خانوو رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێت و ئەوەی تریش ماوە ماوە دەدرێت بەخاوەنەكانیان و سەرجەمی پرۆژەكە لەماوەی دوو ساڵدا تەواو دەبێت و نرخی هەر خانوویەك 39000 دۆلارەو بەشێوەی قست لە خاوەنەكانیان وەردەگیرێت




