٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو پلانێک بۆ خوێندنی قوتابییه‌ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پلاندانان لە وەزارەتی پەرەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ رێکخراو ولایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە بۆئەوەی پلانێک بۆ خوێندنی قوتابیانی ئاوارەی رۆژ ئاوا دابنرێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

یوسف سورچی بەرێوبەری پلاندانان لە وەزارەتی پەرەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەKDP.INFOراگەیاند:لەماوەی رابردوو کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ھەموو رێکخراو ولایەنەکان کراودوایان لێکرا کە چۆن دەتوانن ھاوکاریان بکەن بۆ خوێندنی قوتابیانی ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان لە ساڵی نوێی خوێندن.

یوسف سورچی گوتیشی:رۆژی یەکشەممەی داھاتووجارێکی دیکە لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبنەوە بۆئەوەی بزانن چۆن دەتوانن ھاوکاریان بکەن ودواتر حکومەت بەرنامەیەک بۆ چۆنیەتی خوێندنی قوتابیان ئاوارە دادەنێ.

سورچی رونیشیکرده‌وە، رێکخراوێکی نەرویجی بڕیارە ئاماری قوتابیانیان بۆ بنێرێت بۆئەوەی بزانن چەند قوتابی ھەیە بۆ دابین کردنی شوێن وپێداویستیەکانی خوێندن .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،پرۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئاوارە بۆ ساڵی نوێ لەگەڵ قوتابیانی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات وھیچ کێشەیەک نیە ورۆژی یەکشەممەش چۆنیەتی دەست پێکردنی پرۆسەکە ئاشکرا دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار