دکتۆرێکی کوردی شەبەک لە پارێزگای موسڵ لەلایەن تیرۆریستان کوژرا

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ تیرۆرکردنی کوردانی شەبەک لە پارێزگای موسڵ بەردەوامە و دوێنێش دکتۆرێكی کوردی شەبەک لەلایەن تیرۆریستان کوژرا.
لە مبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ دکتۆر ماجد فەتحی مستەفا کە بەرێوبەرە لە یەکێک لەنەخۆشخانەکان لەناو سەنتەری شاری موسڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەست رێژی گولەی لێکراو گیانی لەدەست دا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ژمارەی قوربانیان لەدوای ئەو ھەرەشەی لەکوردانی شەبەک لە پارێزگای موسڵ لەلایەن تیرۆرستان لێیانکراوە گەیشتۆتە 18کەس.
مەموزینی رونیشیکردهوە، کوشتنی شەبەک لەموسڵ بەردەومە وئەوانیش لەترسی ژیانی خۆیان ئاوارەی شوێنە ئارامەکانی ژێردەسەڵاتی ھێزی پێشمەرگە دەبن.
لەماوەی رابردو گروپی تیرۆرستی ئیسلامی عێراق ھەرەشەی کۆمەلگوژی لەکوردانی شەبەک کرد ئەگەر پارێزگای موسڵ بەجێنەھێڵن.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی 2003تاوەکو ئێستا زیاتر ھەزارو 224کوردی شەبەک لەموسڵ کوژراون.




