٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارە هەڵەبجەییەكان تا 25 ساڵی دیكە مووچەی زیندانی سیاسیش وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا-KDP.info/ لەدانیشتنی ئەمڕۆ3ی ئەیلولی 2013 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای زیندانیە سیاسیەكانی پەسەند كرد، هەرچەندە ئاوارەكانی هەڵەبجەی خستە ناو یاساكەوە، بەڵام لەبەر هەژمارنەكردنی 3 كەمپی ئاوارەی كورد لەتوركیا كورد هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵادەكەن لەدادگای ناوەندی عێراق.

 ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف بە KDP.infoی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواركردنی یاسای دەزگای زیندانیە سیاسیەكانی ژمارە 4ی ساڵی 2006ی پەسەند كرد و هەموو ئەو ئاوارە هەڵەبجەییانەی لەكاتی كیمیابارانەكەدا ئاوارەی ئێران بوون و ناویان تۆمارە وەكو زیندانی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێ، ئەمە مایەی دڵخۆشی لایەنی كوردیە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 ئەوەشی گوت لەبەرامبەر هەژمارنەكردنی خێوەتگە زۆرەملیەكانی ئاوارە كوردەكان لەتوركیا كەپێكهاتبوون لە خێوەتگەكانی (نێردین، دیاربەكر، مۆش) لەناو هەمواركردنەوەی یاسای دەزگای زیندانیە سیاسیەكان، لایەنی كوردی بەپشت بەستن بەماددەی 14ی دەستووری عێراق كەنابێ جیاكاری بكرێ لەنێوان پێكهاتەكاندا لەدادگای ناوەندی سكاڵا تۆمار دەكەن كە بۆچی ئاوارە عێراقیەكانی ناو خێوەتگەی زۆرەملێی (صفحاء) لەوڵاتی سعودییە لەناو یاساكەدا دابنرێن ئاوارە كوردەكانی ناو خێوەتگە زۆرەملییەكانی ناو توركیا هەژمار نەكرێن.

 باسی لەوەش كرد ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بەهەژماركردنی ئاوارە هەڵەبجەییەكانی خێوەتگە زۆرەملییەكانی ناو كۆماری ئیسلامی ئێران، بەتایبەت ئەو كەسانەی یاساكە دەیانگرێتەوە دەتوانن جگە لەمووچەی رەسمی خۆیان بۆ ماوەی 25 ساڵ مووچەی زیندانییە سیاسیەكان وەربگرن كەپێشتر ئەو مووچەیە دەتوانرا تا 10 ساڵ وەربگیرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار