٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زاخۆ بەهۆی ئاگركەوتنەوەیەك 4 كەس برینداربوون و 23 ئۆتۆمبێلیش سوتان

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info/ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە بەنزینخانەیەك لە سەر رێگەی گشتیی زاخۆ و دهۆك گڕی گرت و زیانیی مادی و گیانیی لێكەتەوە. لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی زاخۆ تایبەت بە KDP.infoرایگەیاند كە بەهۆی لە رێ دەرچوونی بارهەڵگرێكی توركی لە سەر رێگەی زاخۆ و دهۆك لە نزیك گوندی حەسەن ئاوا؛ بارهەڵگرەكە خۆ بە بەنزینخانەی نەروزدا كێشا و لە ئەنجامدا ئاگرێكی گەورە كەوتەوە كە بەهۆیەوە بیست و سێ ئۆتۆمبێل سوتان و چوار كەسیش بریندار بوون كە برینی یەكێكیان سەختە. دوای رووداوەكەش لایەنە پەیوەندیدارەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنترۆل بكەن .

 

هەواڵی پەیوەندیدار