٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەنت ئارنج: دەست پێكردنی بەشی كوردی ئاژانسی ئانادۆڵ خزمەتی قۆناغی چارەسەری دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و وتەبێژی حكوومەتی ئەو وڵاتە بولەنت ئارنج دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی كرد و رایگەیاند كە لەم كۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی سووریا و ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لەو وڵاتە كراوە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئانادۆڵی توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ناوەرۆكی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیای كردووە و رایگەیاندووە كە لەو كۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی سووریا و ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لە سووریا و ئەو رێوەشوێنانەی كە لە لایەن سوپای توركیاوە گیراونەتە بەركراوە.

ئارنج لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی دەست پێكردنی بەشی كوردی ئاژانسی ئانادۆڵی توركیشی كردووە و رایگەیاندووە كە دەست پێكردنی بەشی كوردی ئاژانسی ناوبراو هەنگاوێكی گرنگی میژووییە و خزمەتی باشی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار