٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەلی ئاڵكان: توركیا پێویستی بە دەستورێكی نوێ هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ رۆژی دووشەمە لە میانەی رێوەڕەسمی دەست پێكردنی ساڵی نێوی دادوەری لە توركیا كە تێیادا سەرۆک كۆماری توركیایش ئامادە بوو، سەرۆكی دادگای باڵای توركیا عەلی ئاڵكان وتەیەكی پێشكەش كرد و باسی پێویستی توركیا بە دەستورێكی نوێ كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی دادگای باڵای توركیا عەلی ئاڵكان لە رێوەڕەسمی دەستپێكردنی ساڵی نوێی دادوەری لە توركیا وتەیەكی پێشكەش كردووە و رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ یەكێك لە پێیداویستییە سەرەكییەكانی توركیا دەستورێكی نوێ و دیموكراتییە.

عەلی ئاڵكان لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ دیموكراتیزەكردنی سیستەمی توركیا و بەهێزتركردنی دیموكراسیەتی توركیا پێویستی بە دەستورێكی نوێ هەیە و پێویستە ئەو دەستورە نوێیە ماف و ئازادییەكان بە بنەما وەربگرێت.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پێویستە دەستوری نوێ بە پێكهاتن و رێككەوتنی هەر هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی توركیا ئامادەبكرێت و پێویستە پێوانە جیهانییەكان لە نێو ئەم دەستورەدا رەچاو بكرن.

هەواڵی پەیوەندیدار