٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێگای ئاشتەوایی توركیا لە رۆبۆسكییەوە تێپەڕ دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری-KDP.info/ كەسوكاری قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەكەی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندی رۆبۆسكی ناوچەی هەكاری بەشدارییان لە یەكەمین فەستیڤاڵی چیای قاتو كرد و لە میانەی فەستیڤاڵەكەدا گوتارێكیان پێشكەش كرد و باسی پرۆسەی ئاشتەوایی توركیایان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە كەسوكاری قوربانیانی روبوسكی لە میانەی بەشداریكردنیان لە یەكەمین فەستیڤاڵی چیای قاتودا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی ئاشتەوایی توركیایان كردووە و رایانگەیاندووە كە رێگای ئاشتەوایی توركیا لە روبوسكییەوە تێپەڕ دەبێت.

كەسوكاری قوربانیانی روبوسكی ئاماژەیان بەوە كردووە كە حكوومەت دەیەوێ ئاشتی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت بەڵام زیاتر لە 2 ساڵە تا ئێستە حكوومەت بكوژی منداڵەكانی ئێمەی ئاشكرا نەكردووە و بۆ دادگایی كردنیشیان هیچ جۆرە هەنگاوێكی نەناوە و ئەگەر حكوومەت لە سەر ئەم سیاسەتەی خۆی بەردەوام بێت ئەوا پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا سەر ناگرێت.

لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەی خۆیاندا جەختیان لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەگەر بە راستی حكوومەت دەیەوێ ئاشتی باڵ بە سەر توركیادا بكێشێت ئەوا پێویستە سەرەتا بەرپرسانی رووداوەكەی روبوسكی ئاشكرا و رادەستی دادگا بكاتەوە چونكە رێگای ئاشتەوایی توركیا لە روبوسكییەوە تێپەڕ دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار