٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زێباری: دووپات لە دانانی ستراتیجیەتێكی هەماهەنگی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

د. دیندار زێباری، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە بەڕێز (نامیق حیدرۆڤ) ڕاوێژكاری پلاندانای ستراتیجی لە بەشی مرۆییی و گەشەپێدان لە یونامی. لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دانانی ستراتیجیەتێكی هەماهەنگی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان كرا بۆ باشتر كردنی ڕەوشی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و كەم كورتیەكان.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەی دا كە ڕێژەیێكی زۆر لە پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن ئێستا كاتی ئەوەی هاتووە ستراتیجیەتێكی باش دابنرێتبە هەماهەنگی لە لە گەل یونامی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هەموو بوارەكانی تەندروستی و پەروەردەیی و دابینكردنی پێداویستیە سەرەكیەكان.

یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە باس لە پلانی كاری دانانی ستراتیجیەت بۆ باشتر كردنی ڕەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە هەرێم كرد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وە یوئێن و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كە هەر لایەنێك بەرپرسیارەتی خۆی وەربگرێت بۆ باشتر كردنی ڕەوشی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.

بەڕێز (نامیق حیدرۆڤ) ڕاوێژكاری پلاندانای ستراتیجی لە یونامی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەردەم هاوخەمی ئاوارەكان و كاری باشیان كردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ هەموو كێشەكان و دەست خۆشی لە پەیوەندییەكانی دەرەوە حكومەتی هەرێم كرد كە هەردەم ئامادەیە یارمەتی و هاوكاری بكات. هەردوولا كۆك بوون لەسەر داڕشتنی ستراتیجیەت بە زووترین كات و كاری پێویست بۆ بكرێت و هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر بكرێت بۆ ئەنجامدانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار