پەرلەمانتارێک: بەھۆی تێبینی زۆری لایەنەکان ئەمڕۆش یاسایا ھەلبژاردن نەخراوەتە بەرنامەی کارهوە.

بەغدا_تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرایکرد، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا لایەنەکان تێبینی خۆیان لەبارەی یاسای ھەلبژاردنەکان پێشکەش نەکردوە،ئەمڕۆش ئەو یاسایە نەحراوەتە بەرنامەی کاروە.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی ھاوپەیمانی بەkdp.infoراگەیاند: داوا لەھەموو لایەنەکان کراوە تێبینی خۆیان لەبارەی یاسای ھەلبژاردنەکان پێشکەش بکەن ،بۆئەوەی لەلایەن لیژنەی یاسایی دارشتنی کۆتایی بۆبکرێت و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت و خرێتە دەنگدان.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: تاوەکو ئێستا لایەنەکان تێبینی خۆیان پێشکەش نەکردووەو داوایان لێکراوە بەزوترین کات تێبینیەکانیان پێشکەش بکەن.
ئەبوبەکر رونیشیکردەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەم ھەفتەیە تێبینیەکان بەدەست لیژنەی یاسای بگات و بخرێتە دەنگدانەوە.




