مووچه‌ی 96 مانگ بۆ به‌شێک له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کرێت

هه‌ولێر - KDP.info / وه‌زاره‌تی دارایی میكانیزمی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی په‌سندكردووه كه پێش ساڵی 2004 دامه‌زراون، مووچه‌ی 96 مانگ بۆ ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌کرێت . پاش ده‌رچوونی ڕێنمایی دارایی ژماره (32) له 28/12/2011 بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان درا، دوای ڕاستكردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی موچه له‌وه‌زاره‌تی دارایی، پێویست بو جیاوازی موچه‌ی 96 مانگ بۆ ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج بكرێت كه پێش ساڵی 2003 دامه‌زراون، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هاوكاره‌كانیان له‌سلێمانی‌و گه‌رمیان، مافی خۆیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ناونیشان‌و سه‌ره‌موچه وه‌ربگرن، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی دارایی ژماره (1) له9/1/2013له‌و 96مانگه ته‌نها قه‌ره‌بوی 32مانگ بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێرو دهۆك خه‌رجكرا، 64مانگیان مایه‌وه، له‌ئێستاشدا وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه ئه‌و قه‌ره‌بوه بۆ مامۆستایان خه‌رج بكات. خالید موسته‌فا ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری هه‌رێمی كوردستان میكانیزمی هاوتاكردن‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستایانی دهۆك و هه‌ولێری په‌سه‌ند كرد. ئه‌وه‌شی خسته‌روو هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی كۆبونه‌وه، میكانیزمی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی دهۆك‌و هه‌ولێر پێشكه‌شكرا‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش میكانیزمه‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه. خالید موسته‌فا بۆ باس ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو که پێشتر یه‌كێتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌ركرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش لیژنه‌یه‌یان بۆ چارسه‌ره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێكهێنا.و ئیستاش به‌م ده‌رنجامه گه‌یشتوون.




