مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی عێراق که‌مناکرێنه‌وه

به‌غدا - KDP.info/ مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان ده‌ستورین و ته‌نهاش به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، په‌رله‌مانتارێکی عێراقی رایگه‌یاند: چه‌ند هه‌نگاوێكی یاسایی هه‌ن كه پێویسته له‌ڕێگه‌یانه‌وه یاسای خانه‌نشین هه‌مواربكرێته‌وه و داواکردنی که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌كان ته‌نیا بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه، چونکه خودی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ئه‌و داوایه ده‌که‌ن باش ده‌زانین که جێبه‌جێکردنی ئه‌و داواکارییه پێویستی به هه‌موار کردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه، كه‌ریمه جه‌واری به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند: گه‌لی عێراق مافی خۆیه‌تی له‌وه زیاتر داوا بكات به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌جێندای سیاسیان له‌پشته‌وه نه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و داوایه جێبه‌جێ ناکرێت تا ده‌ستوور هه‌موار نه‌کرێته‌وه چوونکه یاسایه‌کی ده‌ستوورییه، جه‌واری داواشیكرد فشارێكی جه‌ماوه‌ریی بخرێته سه‌ر حكوومه‌ت تا هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عێراقی له بری که‌مکردنه‌وه‌ی پاره‌ی په‌رله‌منتاران داوای ئه‌وه بکه‌ن پشکیان له‌نه‌وتدا هه‌بێت، پێداگریشی له‌سه‌ر زیادكردنی مووچه‌ی هاوڵاتیان كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ملیۆنێك دینار وه‌ربگرێت.شایه‌نی باسه : له 31 ی مانگی ڕابردوودا خۆپیشاندانی به‌رفراوان له شاری به‌غداو پارێزگاكانی تری عێراق ڕوویانداو تیایدا هاوڵاتیان داوایانكرد موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌رسێ سه‌رۆكاه‌یتییه‌كه‌ی عێراق و پله تایبه‌ته‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.




