٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری لە قەزای مێرگەسۆر بۆ ئاواره‌کان كۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

مێرگه‌سور - KDP.info  / كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری  لە قەزای مێرگەسۆر كۆتایی هات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو ئەو كۆمەك  و هاوكاریە بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ڕەوانە دەكرێت. هه‌واڵنێرمان له‌ قه‌زای مێرگه‌سور پێراگه‌یاندین: ‌ دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕێگەی 7 بنكە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەست بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری كرا بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە کۆتایی مانگی رابردوو كۆتایی بەو هەلمەتە هات که‌ به‌ ده‌یان خێزان و ماڵبات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا  به‌شداریان له‌ پێشکه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکاری کرد و و به‌هۆیه‌وه‌ش بە دەیان تۆن لە  كەل و پەلی خۆراك و جلو بەرگ و  بە دەیان ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە و هەموویان لە شوێنێك كۆکراونه‌ته‌وه‌ و به‌منزیاکانه‌  ئەو كۆمەك و هاوكارییە بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە كەمپی بێخمە و باسرمە ده‌بردرێت و دواتر دابه‌ش ده‌کرێت،  هه‌ره‌وه‌ها ره‌وشی په‌نابه‌رانی رۆژ ئا‌وا له‌ که‌مپه‌کانی سه‌ر به‌قه‌زای میرگه‌سور به‌ هۆی راپه‌راندنی کاره‌کان له‌ لایه‌ن داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت و درێژکردنی ده‌ستی هاوکاری ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی  و دانیشتوانی ناوچه‌که‌ تا راده‌یه‌ک له‌ رووی خزمه‌تگوزارییه‌کانه‌وه‌  ره‌وشی په‌نابه‌ران سه‌قامگیره‌ و هه‌وڵده‌دریت زیاتر پیداویستییه‌کانیان له‌ رووی ژیانه‌وه‌ باشتر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار