به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ ره‌تدەكاتەوە.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی جارێكی تر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌ك هه‌موو جار به‌یاننامه‌یه‌كی دوور له راستی له 30/6/2012ی ده‌ركردوو دووباره‌و وه‌ك هه‌میشه كه‌وتنه‌وه هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی سه‌باره‌ت به پشكی سووته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی كه به‌سه‌ر پارێزگه‌كانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت هه‌رچه‌نده ئه‌وه بۆ ئێمه نوێ نیه به‌ڵام بۆ به‌رچاو روونی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی وعێراق به گشتی به‌پێویستمان زانی چه‌ند خاڵێك بخه‌ینه روو:-
1- به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی 30/6/2012 وه‌زاره‌تی نه‌وت كه گوایه پشكی سووته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ كوردستان نه‌بڕاوه ، ئێمه به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی دابه‌ش كردنی سووته‌مه‌نی كه به نووسراوه فه‌رمییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه راستیه‌كان وه‌كو خۆی ده‌خه‌ینه روو كه تیایدا بڕو پشكی بڕدڕاوو كه‌مكراوی سووته‌مه‌نی له خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه كه‌له‌لایه‌ن و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق/ كۆمپانیای دابه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وته‌وه بریاری بڕینیان له‌سه‌ر دراوه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ كاروباری وزه بریاری بڕینی له‌سه‌ر دراوه. به‌م به‌لگه‌نامه‌یه جیاوازی نێوان به‌ڵگه‌كانی ئێمه‌وقسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ئه‌وان بۆ خه‌ڵك جێدێڵین.
2- جارێكی‌تر له هه‌مان به‌یاننامه حكومه‌تی هه‌رێم به فرۆشتنی نه‌وتی خاو تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن ، ئێمه جگه له‌وه‌ی چه‌ند جارێك بابه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی خاومان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكردۆته‌وه جارێكی‌تریش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وتی خاو نافرۆشین ، ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئێمه له جیاتی فرۆشتن وه‌ك ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی پاڵاوتن له هه‌ندی له پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان به‌كارده‌هێنین بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی ئه‌و پشكه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بڕدراوه.
3- ئیستا له‌و 600 – 700 هه‌زار به‌رمیله‌ی نه‌وتی خاو كه رۆژانه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ ده‌یپالێوێت كه وه‌ك مافێكی ده‌ستووری پێویسته پشكی پارێزگه‌كانی هه‌رێم كوردستان 140 هه‌زار به‌رمیل بێت رۆژانه به‌ڵام سه‌ره‌رای دابین نه‌كردنی ئه‌و بڕه‌یه به درێژایی ساڵانی رابردوو و ئه‌م ساڵ له 25 نیسان وه‌كو پلانێكی دارێژراو قۆناغ به قۆناغ پشكی هه‌رێم كه‌مكراوه‌ته‌وه له (32116) سی و دوو هه‌زارو سه‌دو شانزه به‌رمیل رۆژانه بۆ (16826) شانزه هه‌زارو هه‌شت سه‌دوبیست وشه‌ش به‌رمیل رۆژانه كه هه‌ر خۆیان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ێكی فه‌رمی شاندی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵ له به‌غدا پێیان راگه‌یاندین كه ئه‌و پشكه بڕاوه وهۆكاره‌كه‌شیان بۆ بریاری سیاسی گه‌رانده‌وه ، هه‌روه‌ها پابه‌ند نه‌بوون به دابین كردنی بڕی كه‌م كراوه و رێژه‌یه‌كه‌یان كه‌متر ڕه‌وان كرده‌وه ، هه‌تا ئه‌گه‌ر دووباره ئه‌و بڕه بڕاوه‌ی كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌رێم هێشتا دادپه‌روه‌رانه نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكی پارێزگاكانی هه‌رێم (32116) سی و دوو هه‌زارو سه‌دو شانزه به‌رمیل رۆژانه نیه به‌ڵكو 140 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌یه كه‌چی له به‌یاننامه‌كه‌یان منه‌تی ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه بڕه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌بڕدراوه بێگومان ئه‌مه‌ش درۆیه‌كی شاخداره و وه‌ك كورد ده‌ڵێ (عوزری له قه‌باحه‌تی گه‌وره‌تره) .
هه‌روه‌ها شایه‌نی باسه ئه‌و به‌شه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كوردستان بڕدڕاوه و داهاته‌كه‌شی دیار نیه بۆ مه‌به‌ستی قاچاغچیاتی و تاڵان بڕدراوه كه بێگومان ئه‌وه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر كوردستان به‌ڵكو له سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق ، بۆیه حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ناتوانێ راستیه‌كان له خه‌ڵك بشارێته‌وه.
4- جگه له‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه وله كۆی گشتی ساڵانی رابردوودا له بودجه‌ی عێراق زیاتر له (600) ملیۆن دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ هه‌رێم به مه‌به‌ستی دابین كردنی گازئۆیل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراوه كه بێگومان ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی تری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدراڵه. له لایه‌كی تره‌وه نرخی سووته‌مه‌نی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه دیاریكراوه بۆ هه‌رێم زیاتره له نرخی هه‌مان سووته‌مه‌نی كه دابین ده‌كرێت بۆ پارێزگه‌كانی تری عێراق سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه خودی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی فیدراڵ به‌فه‌رمی له 18/1/2011 واژووی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه نرخه‌كه یه‌كبخه‌ن به‌ڵام ئه‌و بریاره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی بریاره‌كانی تر جێ به جێ نه‌كرا،
هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێین له‌م بڕینه‌دا پشكی شێر به‌ر پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتووه كه بێگومان ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستێكی سیاسی له پشته‌وه‌یه ، بۆیه ئێمه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان دووپاتی راست و دروستی لێدوانه‌كانی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به بڕینی پشكی سوته‌مه‌نی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی فیدڕاڵه‌وه ، هه‌روه‌ها ئێمه له سیاسه‌تی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دابین كردنی به‌شی دادپه‌روه‌رانه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان تاوه‌كو حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ پابه‌ند ده‌بێت به دابین كردنی پشكی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێی ده‌ستوور .




