٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک: لەم خولەی پەرلەمان ھیچ پرۆژە یاسایەکی گرنگ پەسەند نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: پەرلەمانی عێراق لەماوەی چوار ساڵی رابردوو نەیتوانیوە ھیچ پرۆژە یاسایەکی گرنگ پەسەند بکات،ھۆکارەکەشی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە.

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەو کاتەکەمەی ماوە لەبەردەم پەرلەمان نابێتە ھۆی ئەوەی نەتوانێ پڕۆژە یاسای گرنگ پەسەند بکات،چونکە ئەگەر رێکەوتنی لەبارەوە بکرێت لەماوەی چەند رۆژێکی کەم دەتوانرێن پەسەند بکرێن.

د.حەمیدباڤی گوتیشی: لەماوەی رابردووش نەیتوانیوە ھیچ پڕۆژە یاسایەکی گرنگ پەسەند بکات ،کە ژمارەیەکی زۆری پڕۆژە یاسایا لەبەردەستی پەرلەمان دایە لەوانەش پڕۆژە یاسای حزبەکان وخانەنشینی ونەوت وغاز وھەلبژاردن وچەندین پڕۆژە یاسای دیکە.

باڤی رونیشیکرده‌وە، تەنھا یەک پڕۆژە یاسا نەبێت کە گرنگە ھەموارکراوەتەوە ئەوەش ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 21ساڵی 2008دەسەڵاتی پارێزگاکان، بەڵام ئەمەش تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە.

ناوبراو راشیگەیاند: ھۆکاری پەسەندنەکردنی ھیچ پرۆژە یاسایەکی گرنگ بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە یاساگرنگەکان رەوانەی پەرلەمان دەکرێن، لەناو پەرلەمان بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان ناتوانرێ تێپەرێندرێت، بۆیە ئەم خولەی پەرلەمانیش خەریکە تەواو دەبێت وپرۆژە یاساگرنگەکان پەسەند ناکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار