٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دابەشکردنی فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایان لەھەولێر دەستی پێکرد.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایان لەسنوری ھەولێرکراوە و بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

حوسێن کاکل بەرێوبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەسنوری پارێزگای ھەولێر فۆرمی دامەزراندنی مامۆستایانی بنەرەتی و ئامادەی دابەشکراو بۆ ماوەی ھەفتەیەک دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت وتاوەکو 15ئەم مانگەش ناویان دەگرێتەوە.

حوسێن کاکل گوتیشی: ئەو فۆرمانە بەسەر قەزاکانی سۆران وچۆمان ورەواندز ومێرگەسور دابەشکردەکرێت و30پلەش بۆ دەشتی ھەولێرە.

کاکلرونیشیکرده‌وە، لەو رێژەیەش 316پلە بۆ مامۆستایانی ئامادەیی و577پلەش بۆ مامۆستایانی بنەرەتیە .

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، ئەو دامەزراندنە دەرچوانی پەروەردە و کۆلیژی بنیات دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار