غەفور مەخموری : تاوەکو ئێستا لە لیژنەی ئامادەکار باس لە دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نەکراوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا لەلیژنەی ئامادەکار باس لە دواخستنی کۆنگرە نەکراوە، بەڵام لەدەرهوەى لیژنە لەنێوان لایەنەکان بیروبۆچونی جیاواز لەمبارەیەوە ھەیە.
غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێستا بەھیچ شێوەیەک باس لە دواخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی نەکراوە و کەسیش ئەو داوایەی نەکردووە، بەڵام لە دەرهوەی لیژنە بیروبۆچونی جیاواز ھەیە، بۆئەوەی کۆنگرە دوابخرێت یاخود لە وادەی خۆی بەرێوەبچێت.
غەفور مەخموری گوتیشی:ئەوانەی داوای دواخستنی دهکەن چەند ھۆکارێکی ھەیە لەوانەش: ھەڵمەتی پروپاگەندەی ھەلبژاردن بەرێوەدەچێت و کاتی زیاتر پێویستە بۆ داوەتکردنی میوانان و دیاریکردنی ئەندامەکان و لەھەمان کاتدا لێدانی سوریا ھاتۆتە پێش کە رۆژئاوای کوردستان نەتوانێ بەشداربێت، ئەمەش لەدەرەوەی لیژنە باسی لێوەدەکرێت نەک لەلیژنەی ئامادەکار.
مەخموری رونیشیکردهوە، دیاریکردنی ئەندامان بەھیچ شێوەیەک نەبۆتە کێشە و ھەر لایەنێک بۆچونی خۆی دیاری کردووە و دواتر لە کۆبوونەوەیەک ئەمە یەکلایی دەکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو 15ئەم مانگە کۆنگرەی نەتەوەیی بەرێوە بچێت،بەڵام لەھەندێک دەزگا راگەیاندنەکان دەنگۆی دواخستی کۆنگرە بڵاوبۆتەوە.




