د.دیندار زێباری : یەكەم هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ پەنابەرانی كوردی رۆژئاوا گەیشتە هەولێر
د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیاند" دوای سەردانی شاندێكی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكا بۆ كاروباری پەنابەران لە هەفتەی رابڕدووی بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانی كەمپەكانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان یەكەم هاوكاری نێودەوڵەتی كە لە 100 تۆن پێكهاتووە بەرێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.
هەروەها ئاشكرای كرد كە ئەو كەل و پەلانە لەلایەن رێكخراوی یونسێفەوە بۆ منداڵانی پەنابەرانی كوردی رۆژئاوا بە ڕێگەی ئاسمانیەوە گەیشتۆتە هەولێرو پێكهاتووە لە دابین كردنی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ و دەرفەتی خوێندن و خزمەت گوزاری پاراستنی منداڵان.
هەروەها وتی: بەرێگای فرۆكەیەكی كە 100 تۆن كەل وپەلی هاوكاری رێكخراوی یونسێفی هەڵگرتبوو لە كۆبنهاگن پایتەختی وڵاتی دانیمارك كە لە پێداویستیە سەرەكیەكان بۆ زیاتر لە 20 هەزار منداڵی پەنابەرانی رۆژئاوا پێكهاتووە، گەیاندوتە هەولێر كە ئێستا ژمارەیان زیاتربووە لە 200 هەزار پەنابەر.
زێباری سوپاسی نەتەوەیەكگرتووەكان بەتایبەت رێكخراوی یونسێف كرد و گۆتی وڵاتی كوێت هاوكاری سەرەكی ئەم هەوڵەی رێكخراوی ناوبراو بووە و یەكەمین هاوكاری نێودەوڵەتیە بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێمی كوردستان و لە هەمان كاتیشدا بە هەنگاوێكی باشە وەسفی كرد كە نەتەوەیەكگرتووەكان بەرێگای ئاسمانیەوە دەستی بە پێشكەشك كردنی پەنابەرانی كوردی رۆژئاوا لە هەریم كردووە.
یاریدەدەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆتایی دا ئەوەشی راگەیاند ئەم هاوكاریە نێودەوڵەتیانە سەرتایەكە چونكە هاوكاری تریشی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوا بەرێوەیە و لەماوەیەكی نزیكدا لە وڵاتی توركیاوە هەندێك هاوكاری و یارمەتی دیكە دەگاتە هەرێم بۆ پەرنابەران.
ئەم بارهەلگرە ئاسمانینەی یونسیف وەك پاڵپشتێكی بێ بەرامبەرە بۆ هاوكاریە سەرەكیەكانی ئەو مندالانەی كە ڕوو بە ڕووی حاڵەتی تۆقین و نەهامەتی و سترێس دەبنەوە.
كەلووپەلەكان بریتین لە: تانكەری ئاو و ئاوەڕۆ، دەرمانی سازكردنی ئاو، گیراوەی پاككەرەوەی دەم و ددان، پاك و خاوێنی تەندروستی، لەگەڵ كەل و پەلی گەشەی منداڵ و خۆشگوزەرانی منداڵ، كەل و پەلی قوتابخانە و قوتابخانەی كاتی و سەنتەری پارێزگاری لەناو ئەو كەلوپەلانە دا هەیە.
جگە لەم كەل و پەلانە، 12 بار هەڵگری كەل و پەلی وەك پاك و خاوێنی سەرەتایی بۆ زیاتر لە 50 هەزار كەس كە سەرەتای ئەم هەفتەیە نێردراوە لە كۆگاكانی یونسێف لە میرسین لە توركیا وە هەروەها 4 بار هەڵگری كەلوپەلی ئیمرجینسی لە بەغداوە گەیشتووە.
ئەو هەموو كەل و پەلانە بەشێكن لە شەپۆلی یەكەمی ئەو هاوكاریانەی كە بەشێوەیەكی گشتی وەلامدانەوەی یونیسێفە بۆ حاڵەتە ناكاوەكان كە ڕۆژانە ژمارەی مناڵ و خێزانە پەناهەندە سوری یەكان بەرز دەبێتەوە لە عیراق "بە ووتەی بەڕێز د. مەرزییۆ بابیلی، نوینەری یونسیف لە عیراق"
"زۆربەی كەلووپەلەكان دابین كراوە بە بەشداربوونی چەند دۆنەرێك لەوانە حكومەتی كوێت بە بری 8.5 ملیون دولاری ئەمریكی وە جگە لە هاوكاری UPSوەك شەریكێكی هەمیشە ئامادە بوو بۆ دابینكردنی یارمەتی گواستنەوەی ئاسمانی كەلوپەلەكان لە كوبنهاگن"




