ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەوانی کۆمیتەی ئاماده‌كاری یەکەمین کۆنگرەی نەتەوەی کورد

لەسەر بانگەوازی بەڕێز مه‌سعوود بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان كه رۆژی 8-8-2013 به په‌یامێكی ره‌سمی داوای له کۆمیتەی ئامادەکاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد،شاندێک رەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بكرێت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆلێنه‌وه له بارودۆخی رۆژئاوا و ئه‌و رووداوانه‌ی كه روویانداوه.
شاندی ناوبراو له (7) ئه‌ندام لێژنه به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، و (2) كه‌س بۆ هاوكاری له رووی لۆجستیه‌وه هاوكار و رێنیشانده‌ری شانده‌كه بوون، رۆژی 19-8-2013 له هه‌ولێر به‌ڕێككه‌وتن و دوای پێنج رۆژ له به‌دواداچوون و سه‌ردانیكردنی شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 23-8-2013 گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان پێشكه‌شی سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد.
سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار، راپۆرتی شانده‌كه‌ی خسته به‌ر باس و گفتوگۆی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 29-8-2013، كۆمیته‌ی ئاماده‌كار راپۆرته‌كه‌ی به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاند و په‌سه‌ندی كرد. سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی شاندی نێردراو و لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد له پاراستن و ئاسانكاری لۆجستی و حه‌وانه‌وه و ره‌خساندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام، بۆ شانده‌كه تا گه‌ڕانه‌وه‌یان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کۆمیتەیئامادەکار پشتیوانی خۆی له‌سه‌ر گشت داخوازییه‌كانی هاوڵاتیانی رۆژئاوا و پێشنیاره‌كانی شانده‌كه نیشاندا.داواش له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات هاوكار و پشتیوان بن، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كیش له راپۆرتی شاندی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار بۆ رۆژئاوای كوردستان، بۆ رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كرا.
داخوازی و پێشنیاری هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان:
1-هه‌موو كه‌س و پارت و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و چالاككردنی ده‌سته‌ی باڵای كوردی و لێژنه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای كوردی به‌تایبه‌تی لێژنه‌ی (تخصصی) ده‌كرد.
2-داوا ده‌كرێت به‌په‌له كار بكرێت بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ناوچه‌ی كوردییه‌كان، چونكه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی دوژمنی كورد. هه‌روه‌ها داوایان كرد كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن له بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی و ته‌نها لایه‌نێك ئه‌و بڕیاره‌ی له ده‌ست نه‌بێت.
3-داوا ده‌كرێت هێزێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو له نێوان هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان پێكبهێنرێت.
4-داوا ده‌كرێت به‌په‌له دا‌و و ده‌رمان بۆ رۆژئاوای كوردستان دابین بكرێت.
5-كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی (سێمالكا) له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی گشتی، به‌ڵام به ئالیه‌تێكی رێك‌وپێك و كۆنكرێتی و به‌شداری فعلی هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نه‌ك یه‌ك لایه‌ن سه‌رپه‌رشتی بكات.
6-كار بكرێت بۆ راگرتنی كۆچبه‌ربوونی كوردی رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ته‌نها رێگا به‌و خه‌ڵكه بدرێت، كه بۆ حاڵه‌تی مرۆیی ده‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و ده‌ربازبوونیان به‌رێكوپێكی و بۆ كاتێكی دیاریكراو بێت.
7-داوا ده‌كرێت ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه رۆژئاوای كوردستان.
8-راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له نێوان لایه‌نه‌كانی كوردی دژ به‌یه‌كتر.
9-كاربكرێت بۆ ئاماده‌كردنی كامپێك له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ناچار بێت ناوچه‌ی خۆی جێبێڵێت له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها كار بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژئاوا.
10- داوا ده‌كرێت رێز له ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان بگیرێت و كۆسپ و ته‌گه‌ره نه‌خرێته به‌رده‌میان.
11- داوا ده‌كرێت خه‌ڵكی باكوری كوردستان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی سنووری نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستان.
12- هه‌ندێك خه‌ڵك داوایان ده‌كرد له رووی چه‌كه‌وه هاوكاری (یه‌په‌گه) بكرێت.
پێشنیاره‌كانی شاندی كۆنگره:
1-په‌له بكرێت له دابین كردنی دا‌و ده‌رمانی ئیمرجنسی بۆ رۆژئاوای كوردستان.
2-كار بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكارییه‌كانی سه‌ره‌وه كه پێشكه‌ش به لێژنه كراون.
3-سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سێمالكا (پێشابیر) بۆ كاروباری بازرگانی ده‌بێت، سیسته‌مێكی نوێ دابنرێت و له‌و دیوی سنوور یه‌ك لایه‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرێت.
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
2-9-2013




