نوری مالیکی له ڕێگه‌ی نامه‌یه‌که‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کۆده‌تای سه‌ربازی لێده‌کریت

به‌غدا - KDP.info / حكوومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆته‌وه، که دیارترینیان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه راسته‌وخۆیه بووه که له نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کراوه ، ماڵپه‌ری سه‌فیر نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای فه‌رمنده‌یی هه‌والگری عێراقی گواستۆته‌وه : که نوری مالیكی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له‌ڕێی نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیه‌وه كه له‌مۆبایله تایبه‌تییه‌كه‌یه‌وه پێیگه‌یشتووه، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌هۆی ئه‌و نامه‌یه‌ی به مالیكی گه‌یشتووه،حكوومه‌تی عێراق، ڕووبه‌ڕووی فشاری ئه‌منی بۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه فه‌رمانده‌و به‌رپرسه باڵاكانی نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، متمانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری له‌ده‌ستداوه سه‌رچاوه هه‌واڵگیرییه ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو. که تا تائێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه بلاَونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان پێده‌چێت نامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی كردبێت. شایه‌نی باسه له مانگی رابردوه و له دوای 2008 مانگی ته‌مموز به خوێناوی‌ترین مانگه‌کانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان له عێراق هه‌ژمار کراوه .




