کێشەی دەنگدانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان چارەسەرکرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی ھەوڵێکی زۆریاندا دواجار توانیان کێشەی دەنگدانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان چارەسەربکەن.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف ھەوڵێکی زۆریدا لەگەڵ کۆمسیۆن بۆئەوەی کێشەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت کە بڕیاربوو لەھەژدەی ئەم مانگە یەکەم گەشتی حەج لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت بەمەش زیاتر لە ھەزار حاجی ھەرێمی کوردستان لە دەنگدان بێبەش دەبوو، بەڵام لەھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: دوای ئەوەی لەھەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووون لەگەڵ کۆمسیۆن توانیان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج وعومەرهی عێراق ئەو کێشەیە چارەسەربکەن کە سەفەری حاجیانی ھەرێمی کوردستان بۆ 22ئەم مانگە دوابخرێت بەمەش سەرجەم حاجیانی ھەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.
نەقشبەندی راشیگەیاند: یەکەم گەشتی حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە22ئەم مانگە دەست پێدەکات کە ژمارەیان 3ھەزارو720حاجیە و29مانگیش تەواوی حاجیان سەفەری حەج دکەن.
بڕیارە 21ئەم مانگە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.




