نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ یاسایه‌ك بۆ دامه‌رزاندن و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه پیشه‌سازییه‌كان ده‌ربچێت

ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه 1ى ته‌ممووزى 2012 ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره حه‌ڤده‌ى خۆى ساز دا كه تیایدا گفتوگۆى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ى چه‌ندین پرسى تایبه‌ت به بواره ئابوورییه‌كان كرا و چه‌ند بڕیارێكیش په‌سند كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى كار و چالاكیى كۆمپانیاكانى دڵنیایى كه له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن خرانه به‌ر باس و تیشك خرایه سه‌ر كه‌موكوڕى و ئه‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كارى ئه‌م كۆمپانیایانه ده‌بنه‌وه، به تایبه‌تیش نه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به كارى كۆمپانیاكانى دڵنیایى. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ڕێكخستنى كارى ئه‌م كۆمپیایانه ده‌بێ یاسایه‌كى ڕێك‌وپێك ده‌ربچێ و كار و چالاكیى كۆمپپانیاكانى دڵنیایى ڕێك بخرێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا دیوانى دڵنیایى له هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیى كارى دڵنیایى بكات و له‌مه‌دا شوێنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كۆمپانیاى دڵنیایى بگرێته‌وه.
لایه‌نه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به كردنه‌وه‌ى بۆرسه له هه‌ولێر كه به بازارى كاغه‌زه داراییه‌كانى هه‌ولێر ناو ده‌برێت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى بۆرسه‌ى عیراقى ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر نیشان داوه، بڕیار درا كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م بازاڕه بگرێته ئه‌ستۆى خۆى و لیژنه‌یه‌كى حكوومیش كه له پێنج ئه‌ندام پێك دێت، سه‌رپه‌رشتیى كاره‌كانى بكات، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیایه‌كى بیانیى پسپۆر له بواره‌دا بۆ ماوه‌ى هه‌ژده مانگ سه‌رپه‌رشتیى ئه‌م بازاڕه و كاره‌كانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ڕاهێنان به كارمه‌ندانى بازاڕه‌كه بكات. بازاڕه‌كه به بازاڕى به‌غدا و بازاڕه‌كانى دراو له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ده‌به‌سترێته‌وه.
دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى له هه‌ولێر كه تیایدا چه‌ندین كاركه‌ى جۆارجۆر دابمه‌زرێن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجووومه‌نى باڵاى ئابوورى، ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێم گرنگییه‌كى به‌رچاو به بوارى پیشه‌سازى و بنیاتنانى ژێرخانى پیشه‌سازى له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، بۆیه‌شه ده‌بێ یاسایه‌ك بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى پیشه‌سازى و به‌ڕێوه‌بردنى ئاماده بكرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنى یاساكه دابمه‌زرێنن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیایدا بڕیار درا ناوچه‌یه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ى پیشه‌سازى له ڕۆژئاواى هه‌ولێر دروست بكرێت و زه‌وى بۆ ئه‌و كارگه وفابریكانه ته‌رخان بكرێت، كه پێشتر له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و بیانییه‌وه داواكارى بۆ دروستكردنیان پێشكه‌ش كراوه و زۆربه‌یان هه‌موو ڕێكارى دامه‌زراندیان ته‌واو كردووه و چاوه‌ڕێى ته‌رخانكردنى زه‌وى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دابمه‌زرێن. بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار درا هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى لیژنه‌ى باڵاى ئابوورى ساز بكرێت و تیایدا بڕیارى ته‌رخانكردنى زه‌وى بۆ ئه‌و كارگه و فابریكانه بدرێت. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ى پیشه‌سازى له سلێمانى و گه‌رمیان و دهۆكیش و دابمه‌زرێن.
دوا بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان، تاتوێكردنى جێبه‌جێكردنى پرۆژه ستراتیژییه‌كان بوو به سیسته‌مى هاوبه‌شیى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت كه به (PPP) ناسراوه و تیایدا به هاوبه‌شیى كه‌رتى تایبه‌ت و بۆ ماوه‌ى درێژخایه‌ن پرۆژه‌ى ستراتیژى ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌م سیسته‌مه له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا كه دروستكردنى قوتابخانه‌كان و پرۆژه‌كانى ڕێگه‌وبان و كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌تى ناوخۆیى و بیانى له ڕێگه‌ى ئه‌م سسته‌مه‌وه ئه‌نجام بدرێن.




