زەفەر چاغڵایان: ئابووری توركیا لە مەترسیدایە

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری ئابووری توركیا زەفەر چاغڵایان لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لە ئەنقەرە باسی بارودۆخی ئابووری توركیا قەیرانی ئابووری جیهانی كرد و رایگەیاند كە ئەو قەیرانە جیهانییە كاریگەری زۆر خراپی لە سەر ئابووری توركیا كردووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی پرێس تورك وەزیری ئابووری توركیا زەفەر چاغڵایان راگەیاندووە كە بە هۆی قەیرانی ئابووری جیهانییەوە، شەش مانگی دووەمی ساڵی 2013 بۆ ئابووری توركیا زۆر مەترسیدارە و ئابووری توركیا لەم شەش مانگەدا رووبەرووی كێشە دەبێتەوە.
چاغڵایان جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بە هۆی قەیرانی جیهانییەوە، داواكاری دەرەكی بۆ بەرهەمە جیاجیاكانی توركیا كەمی كردووە، بۆیە 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2013 دەبنە سێ مانگی زۆر مەترسیدار بۆ ئابووری توركیا و پێدەچێت ئابووری توركیایش رووبەرووی كێشەی گەورە ببێتەوە.




