٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیوانی لێپرسینەوەی دارایی ، 16 میلیارد تمەنی ئەحمەدی نەژادی راگرت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/ سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاد بەر لە كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی خۆی، بە مەبەستی كردنەوەی زانكۆیەك بە ناوی زانكۆی ئیرانیان بڕی 16 میلیارد تمەنی ئێرانی لە بوودجەی سەرۆك کۆماری ئەو وڵاتە وەلاوە نابوو، بەڵام دیوانی لێپرسینەوەی دارایی ئێران ئەو بڕە پارەیەی راگرت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رادیوفەردا بڵاویكردەوە كە دیوانی لێپرسینەوەی دارای ئێران دەستی بە سەر 16 میلیارد تمەنی سەرۆك کۆماری پێشووی ئێران مەحموود ئەحمەدی نەژاددا گرتووە، كە بریار بوو بۆ دامەزراندنی زانكۆیەكی نوێ سەرف بكرێت.

سەرچاوەكە لە  زاری چەند بەرپرسێكی زانكۆی ئێرانیان بڵاویكردەوە كە ئەو بڕە پارەیە كە بریار بووە بۆ دامەزراندنی زانكۆیەك بە سەرۆكایەتی خودی مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرف بكرێت، لە جیاتی ئەوەی بخرێتە حیسابی زانكۆکەوە راستەوخۆ خراوەتە سەر حیسابی تایبەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد و كەسێكی نزیكی بە ناوی حەمید باقی، بۆیە دیوانی لێپرسینەوەی دارایی، بڕیاری راگرتنی ئەو بڕە پارەیەی دەركردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار