د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی: وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێته كارنامه‌ی زانكۆكان

سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ڕایگه‌یاند وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌باره‌ی زانكۆكانی كوردستان دڵخۆشكه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ بدرێته ناوه‌نده‌كانی زانكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌نگاوی تازه له بواری په‌ره‌پێدانی زانكۆ ده‌درێت.
ده‌باره‌ی وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه تی هه‌رێم له ئاهه‌نگی خولی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ بدرێته زانكۆكان، دامه‌زراندیش له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت"، د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانیكدا بۆ سایتی kdp ڕایگه‌یاند: وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئێمه زۆر دڵخۆشكه‌ربوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و خاڵه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به سه‌ربه‌خۆبوونی زانكۆكانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: " ئێمه چه‌ند ساڵه به‌ده‌ست كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی زانكۆكانه‌وه ده‌ناڵێنین بۆیه كاتێك سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی داوامان لێده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌وامان بدریتێ ئه‌وه موژده‌یه‌كی زۆر دلخۆشكه‌ره چونكه ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاربكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی خوێندن ".
گوتیشی:" خاڵی دووه‌می قسه‌كانی كاك نێچیرڤان كه زۆر بۆ ئێمه گرنگ بوو مه‌سه‌له‌ی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكان به كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه كه پرۆژه‌ی زانكۆیی تێكه‌ڵ به كۆمه‌لگا بكرێت ".
د.ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دامه‌زراندن له‌سه‌ر شێوازی زانستی ئه‌وله‌ویه‌تی داهاتووی زانكۆكانی كوردستانه، بۆیه ده‌بێت له‌مه‌ودوا قوتابی خۆی ماندوو بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها پشت به كه‌رتی حكومی نه‌به‌سترێت و كار له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت كه ئه‌و له‌ویه‌تی قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو.
گوتیشی: " قسه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كرێته كارنامه‌ی زانكۆكان و له‌ماوه‌ی داهاتوودا كارله‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مانه ده‌كرێت".




