ئێران لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر سوریا خۆی بەدوور گرتووە

ئێران –KDP.info / فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه له كه‌ناره‌كانی سوریا بوونی هه‌بێت ئەو باسەشی بەدرۆخستەوە کە باس لە بوونی هێزی دەریای سوپای ئێران لە کەنارەکانی سوریا دەکەن،ماڵپەری فەردا بڵاویکردەوە: کە فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی ئیران ئاشکرای کردووە : کە بەهیچ شێوەیەک كه‌شتی سەربازی ئیرانی له كه‌ناره‌كانی سوریا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بوونی نییه و هه‌بوونی هێزه‌كانیشیان له ناوچه‌كه پێویستی به بڕیاری ئایەتووڵا عەلی خامنەئی هەیە. حبیب الله سه‌یاری ئەوەشی خستۆتەروو: کە بوونی هێزه‌كانی ده‌ریایی ئێران له سه‌رو مه‌ودای 10 پله‌ی باشوور و باكووری زه‌ریایای هیندی و ناوچه‌كانی دیکە پێویستی به فه‌رمانی فه‌رماندارانی پایه به‌رز هەیە و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئیران هه‌یه و تا ئێستاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی ئه‌ویان پێ نه‌گه‌یشتووه. چاوەڕی ناکرێت ئەم فەرمانەش بدڕێت. بۆ بەکار هێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بەخەڵکی سڤیل، ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك ولاَتای رۆژائاوا بڕیاران داوه هێرشی سەربازی بۆ چه‌ند ئامانجێكی دیاری كرا‌و له سوریا بکەن،ئێرانیش بەیەکێک لە هاوپەیمانە بەهێزەکانی سوریا هەژمار دەکرێت و پێشتر رایگەیاندبوو کە لە هێرشکردنە سەر سوریا بێدەنگ نابن.




