له فیستیڤاڵی منداڵانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان "كه‌ر و خاوه‌نه‌كه‌ی "نمایشده‌كرێت
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ له گه‌شتێكی گه‌ڕۆكدا گرووپی دۆق شارته‌ر بۆ هونه‌ری منداڵان نمایشی " كه‌ر و خاوه‌نه‌كه‌ی " به بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندنه‌وه ده‌كاته دیاری منداڵانی كوردستان.
شێرزاد ره‌سول فه‌قێ سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مه‌كه له لێدوانێكدابؤ kdp.info/گوتی: "كه‌ر و خاوه‌نه‌كه‌ی "ناونیشانى ئه‌م شانۆگه‌ریه‌یه بۆ ( 40) منداڵی ناوه‌ندی نێرگز ڕێكخراوه، نمایشه‌كه پێشانگه‌ی وێنه و موزیك و شانۆ و هه‌ڵپه‌ركێ له خۆده‌گرێت.
هه‌ڵپه‌ركێیه‌كه له ( 10) جۆر تابلۆی شایی پێكهاتووه، یه‌كه‌م نمایشیش كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له هۆڵی شاكر فه‌تاح له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری منداڵانی چه‌مچه‌ماڵ میوانداریی كراین.
ئه‌م به‌رهه‌مه توانای خاڵه حه‌مرین كاری موزیكی له ئه‌ستۆ گرتووه و ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵپه‌ركێ سارینا جه‌بار و زۆزان قاسم و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌د و تێكست و ده‌رهێنانی هۆگر ئه‌حمه‌ده.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌م به‌رهه‌مه له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك و فیستیڤاڵی منداڵانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له شاری كۆیه نمایشده‌كرێت.




