یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی خه‌ڵات كران
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 1/9/2013 به ئاماده‌بوونی د.عصمت محەمەد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده، لێژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی نه‌سرین ئه‌نوه‌ر و یه‌كێتی مامۆستایان قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و دهۆك به هه‌مووبه‌شه‌كانیه‌وه خه‌ڵات كران.
جێی ئاماژه پێكردنه نه‌سرین ئه‌نوه‌ر له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی خۆیی و لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاند و بڕوانامه‌یه‌كی ڕیزلێنان و بڕی ( 2) ملیۆن دیناری پێشكه‌ش كردن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند له مه‌راسیمێكی دیكه دا له شاری سلێمانی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیانی و خوێندنی كوردی له كه‌ركوك خه‌ڵات ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ست خۆشی له لێژنه‌ی ناوبراو كرد ووتی: جێی دڵخۆشیه پاڵپشتی یه‌كه‌مه‌كان بكرێت و ئه‌م جۆره هاندانانه زۆر گرنگن ده‌بیته هانده‌رێكی باش بۆ قوتابیه‌كانی تر و پر به‌دڵ پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌م و ڕێز و ئیحتیرام بۆ مامۆستایه‌كانیان.




