لە دووزخورماتوو و حەویجە بە هۆی چەند تەقینەوەیەک دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە

دوزخورماتوو – KDP.info/ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، خۆكوژێك به‌خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له‌نزیك باره‌گای حزبی شیوعی له‌ناوه‌راستی قه‌زای دوزخورماتوو خۆی ته‌قانده‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی شه‌هید بوون‌و 10ی تریش برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای خورماتوو بە KDP.infoراگەیاند: ته‌قینه‌وه‌كه له‌نزیك باره‌گای حزبی شیوعی كوردستان بووه له دووزخورماتوو زیانه‌كانیش كوژرانی دوو هاوڵاتی برینداربوونی 10 هاوڵاتی تری لێ كه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه جگه له‌زه‌ره‌و زیان به‌ناوچه‌ی نزیك له‌رووداوه‌كه. پیشتریش واتە رۆژی هه‌ینی، دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیکە له پردی ده‌روازه‌ی قه‌زاكه روویداو له‌ئه‌نجامدا 12 كه‌س شه‌هیدبوون‌و 10 كه‌سی دیکەش برینداربوولەلایەکی دیکەوە ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له سنوری قه‌زای حه‌ویجه برینداربوونی دوو سه‌ربازی سەر بە هێزه‌كانی سوپای عیراقی لێکەوتەوە. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراودا به هێزێكی فه‌وجی سێی لیوای پیاده‌ی 46 ی سه‌ر به فیرقه‌ی 12ی سوپای عیراق له سه‌ر رێگای گشتی حه‌ویجه‌و ناحییه‌ی عه‌باسی سه‌ربازێك بریندار بوو. هاوکات بۆمبێكی دیكه له نزیك گوندی (غازیه)ی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه به هێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای 46 ی سه‌ر به فیرقه‌ی 12ی سوپای عیراقدا ته‌قییه‌وه‌و به هۆیه‌وه سه‌ر بازێكی فه‌وجه‌كه بریندار بوو.




