سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پەیامێکیدا داوای یەکڕیزی و یەکبوونی لە میللەتانی تورکیا کرد

تورکیا – KDP.info / لە میانەی وتارێکی تەلەفزیۆنیدا کە ئیکتیفا خەبەر بڵاویکردۆتەوە، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پەیامێکیدا داوای یەکڕیزی و یەکبوونی لە میللەتانی تورکیا کرد. رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەو وتارەیدا هیوای خواست، هەموو میللەتانی تورکیا بە بێ کێشە بژین. گیانی تابایی و پێکەوە ژیان هەڵبژێرن، سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها گوتی : تورکیا لە رابردوو دا بە یەکگرتوویی ژیاوە دەپارێنەوە لە خوا بەردەوام یەکگرتوو و بێ کێشە بژین و هەروەها بە بێ جیاوازیکردن لە نیوان نەتەوە و ئاینەکان هەر وەک باوباپیرانمان هەوڵ بۆ ئاشتی و یەکگرتوویان دەدا ئێمەش وا بژین، لەکاتێکدا یەکگرتوویی و برایەتی میللەتانی تورکیا دەبێتە هۆکاری بەهێزبوونی دەوڵەتی تورکیا . ئەردۆغان ئاماژەی بە ناوی سەرکردە ئیسلامییەکانی وەک سوڵتان کیلیچ ئەرسەلان، سوڵتان ئاڵپ ئەرسەڵان، سوڵتان مەلیکشاه، سەڵاحەددین ئەیوبی و نوورەدین زەنگین کرد، کە بەبێ جیاوازی و نەتەوەگەرایی خەباتیان بۆ مسوڵمانان کردووە و لەناو سوپاکەیاندا، تورک، کورد و عەرەب بە بەیەکەوە بۆ فراوانکردنی سنووری دەوڵەتی ئیسلامی خەباتیان کردووە، شایەنی باسە ئەو وتانەی ئەرۆغان لە کاتێکدایە کە پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بەرێودەچێت.




