لە سەرێكانێ 29 چەكداری توندرەوه‌ی به‌ره‌ی نوسرا كوژران

سه‌ریکانێ - KDP.info/ جارێکی دیکه شه‌ڕ و پێکدادن له نێوان جه‌کدارانی ئه‌په‌گه و هێزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره له ده‌ڤه‌ری سه‌ری کانی روویدایه‌وه و کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه. لە پێكدادانەكانی نێوان چەكدارەكانی بەرەی نوسرەو هێزەكانی یەپەگە لە سەرێكانێ 29 چەكداری توندرەو كوژران. دوای ئەوەی چەند رۆژێكە بارودۆخی ناوچەی سەرێكانێ هێمن بۆوە، شەوی رابردوو دووبارە شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزەكانی یەپەگەو چەكدارەكانی بەرەی نوسرە لە سەر رێگای تەلخەڵەف دەستیپێكردەوە. لەو بارەیەشەوە ئاژانسی فراتنیوز بڵاویكرەوە لەو شەرەدا 29 چەكداری توندڕەو كوژران و ژمارەیەكیدیکه‌ش بریندار بوون. له‌باره‌ی زیانه‌کانی یه‌په‌گه له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به زیانه‌کانی چه‌کده‌راکانی یه‌په‌گه نه‌دا .




