لە باڵەكایەتی توێژینەوە لە سەر رووەكە خۆرسكەكان دەكرێت و تۆماردەكرێن
سۆران-KDP.info/بەمەبەستی توێژینەوە لە سەر رووەكە خۆرسكەكانی سنوری ناشناڵ پاركی هەڵگۆرد سەكران لە چۆمان، پرۆڤیسۆران و دكتۆراكانی بواری رووەك ناسی لە ئەمریكاوە گەیشتنە چۆمان و سەرەتایی كارەكانیشیان سمینارێكیان لە بارەی هەمە جۆری رووەكە خۆرسكەكانی هەڵگۆرد سەكران لە هۆڵی ناشناڵ پارك لە چۆمان بەرێوەبرد، لە ئێستاشدا دەستكراوە بە توێژینەوەی جیاجیا لەسەر ئەو رووەك و گژوگیایانەی لە سنورەكەدا بوونیان هەیە.
لەم بارەیەوە سەرۆكی بۆردی كارایی ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران (عەبدولواحید گوانی) بە kdp.infoراگەیاند: "دوای لێكۆڵینەوەیان لە رووەك و گژوگیاكانی هەڵگۆرد سەكران لەلایەن چەندین دكتۆراو شارەزایانی بواری رووەكە خۆرسكەكان، لە سمینارێكدا لەلایەن (پرۆڤیسۆر ئیحسان شەهباز و د. سەرباغ سالح) لە هۆڵی ناشناڵ پارك باس لە جۆرو سودو سوری ژیانی ئەو گژو گیایانە كراو لە ئێستاشدا توێژینەوەی جیاجیا لە سەر رووەكەكان دەكرێت".
لای خۆشیەوە (پرۆڤیسۆر ئیحسان شەهباز) رایگەیاند: "لە كۆنەوە ئەو توێژینەوانەی لە سەر رووەكە خۆرسكەكانی عێراق ئەنجام دراوون هی ئەو ناوچەیەن و لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێژینەوەی قوتابیانی زانكۆو دەرخستنی ئەو جۆرە رووەكە خۆرسكانەی لە ناوچەكەدا هەن تیمێكمان بۆ لێكۆڵینەوە پێك هێناوە، بۆ ئەوەی تەواوی زانیاریەكان لە دوو توێی پەرتوكێكدا لە بارەی هەمە جۆری رووەك بخەینە نێو پەرتوكخانەكانی كوردستان".




