٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتێك بۆ دەزگا راگەیەندنەكانی عەرەبی و جیهانی بۆ ناوچەی سۆران و باڵەكایەتی

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ دەستەی گەشتوگوزار گەشتێكی بۆ ژمارەیەك كەناڵی عەرەبی و جیهانی بۆ بینینی شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی رێكخست. كە هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران و نوسینگەی چۆمان و ژمارەیەكی رۆژنامەنووسی كورد بەشدار بوون.

لەمبارەیەوە وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم نادر روستی بە kdp.infoی راگەیاند: بەمەبەستی ئاشناكردنی شوێنە گەشتیارەكانی كوردستان دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەو هەلەی رێكخست بۆ پەلكێشكردنی رۆژنامەنووسانی عەرەبی و لە گەشتەكەدا ئەم شوێنانە خرانە بەر زوومی كامیرەكان و قەلەمی رۆژنامەنووسەكان، پردی بەرسیرین، ئۆفیسی ناشنال پارك لە چۆمان، ئەشكەوتی بەفرین لە زنجیرە چیای سەكران لە هاوینە هەواری پرژە، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، پرۆژەی گەشتیاری سەرچیای كۆرەك تەلەفریك، لە گەشتەگەدا دەیان لێدوان و چاوپێكەوتن لەگەل بەرپرسان و دانیشتوانی ناوچەو گەشتیاران سازكرا، كە بە چەندین راپۆرت لە كەنالەكان بلاو دەبنەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا".

 

هەواڵی پەیوەندیدار