٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موجاهیدنی خه‌لق : هێرشی هێزه‌کانی ‌مالیکی‌ بۆ که‌مپی ئه‌شه‌ره‌ف ده‌یان کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

که‌مپی ئه‌شره‌ف - KDP.info  /  رێكخراوی موجاهیدینی خەلق، بەرپرسانی باڵای عێراق تۆمەتبار دەكات، بەوەی هێرشیان كراوەتە سەر و چەندین كەسیان لێ كوژراوە و بریندار بووە.لە بەیاننامەیەكدا که‌ ماڵپه‌ری ئیلاف بڵاویکردۆته‌وه‌ .تێدا  رێكخراوی موجاهیدینی خەلق ئاشكرایكردوە: لە ئەنجامی هێرشێكی هێزە ئەمنییەكاندا بۆ سەر كەمپی ئەشرف، (19) كەسیان لێ كوژراوە و چەندین كەسیشیان لێ بریندار بووە، لەگەڵ ئەوەشدا موشەكی جۆری هاوەن، ئاڕاستەی كەمپەكە كراوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق له‌بره‌ی هێرشه‌که‌وه‌ هیج ئاماژه‌یه‌کی پێبدات، ئه‌و رێکخراوه‌ که‌ ئۆپۆزسیۆنی ئێران و دۆستی له‌مێژنه‌ی رژێمی رووخاوی سه‌دام بووه، نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی تۆمەتبار كرد ،به‌وه‌ی تا داخوازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێ بکات. راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو هێرشەی كردووە که‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان کوژراو و برینداری له‌ ریزه‌کانیان لێکه‌وتۆته‌وه‌، رێکخراوه‌که‌ هاوكات داوای لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان  و ئەمەریكا كرد، سەردانی كەمپەكەیان بكەن و ئەو قەسابخانەیەی که‌ مالیكی ئەنجامیداوە بەچاوی خۆیان بیبینن.

هەواڵی پەیوەندیدار