رایتس وۆچ: پێوسته حكوومه‌تی عێراقی رێز له‌مافی به‌ندكراوان و ئازادیی راده‌ربڕین بگرێت

به‌غدا - KDP.info / داوا له حكوومه‌تی عیراقی ده‌كرێت رێز له‌مافی به‌ندكراوان و ئازادیی راده‌ربڕین بگرێت.له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داوای له حكوومه‌تی به‌غدا كردووه سه‌رباری رێزگرتن له‌مافی به‌ندكراوان و ئازادیی راده‌ربڕین له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێگری نه‌كات له‌گردبوونه‌وه هێمن و ئاشتیانه‌ییه‌كان، که‌له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی ریگاگرتنلا ئازادی را ده‌ربرین ، ده‌یان که‌س بوونه‌ته قوربانی ، له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌دراوه : که‌خه‌ڵكی عێراق مافی خۆیانه گوزارشت له‌راوبۆچوونی خۆیان بكه‌ن ، به‌دوور له‌هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته حکوومه‌تی به‌غدا زه‌مینه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆپیشانده‌ران و گردبوونه‌وه‌كانیان بسازێنێت و ناكرێت ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی كه له‌عیراقدا هه‌یه وه‌ك پاساوێك به‌كاربهێنرێت بۆ رێگرتن له‌خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ی هاوڵاتیان. ئه‌و داواكارییه‌ی هیومان رایتس وۆچ له‌كاتێكدایه كه دوینی شه‌ممه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق خۆپیشاندان رێكخرا له‌پێناو ره‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵات، که بارقورسییه‌کی زۆری بۆ ئابووری وڵات هه‌یه.




