ئەردوغان: كاتی هەڵوەشاندنەوەی رژێمی بەشار ئەسەد هاتووە

ئەنقەرە-KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە بانگەوازی نەتەوەیی خۆیدا رۆژی یەكشەممە گوتارێكی پێشكەش كرد و باسی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریای كرد و گوتی: لە سووریا منداڵ و خەڵكی بێ تاوانی مەدەنی دەبنە قوربانی بۆیە كات كاتی هەڵوەشاندنەوەی رژیمی بەشار ئەسەد هاتووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی كهناڵی خەبەر توركی توركی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەوان وەكو توركیا چی دیكە ناتوانن سەیری كوشتنی منداڵ، ژن و هاووڵاتییانی بێ تاوان لە سووریا بكەن.
ئەردوغان جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەوان وەكو توركیا بەشداری لە هەر جۆرە هاوپەیمانییەكی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی رژیمی بەشار ئەسەد دەكەن و داوای كردووە كە لە جیاتی هێرشێكی ئاسمانی دوو رۆژەدا بۆ سەر سووریا، مودێلێك وەكو مودێلی كۆسۆڤا بەكار بهێنرێت و رژیمی بەشار ئەسەد بە یەكجاری هەڵبوەشێنرێتەوە.




