٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەجەکە حکوومەتی تورکیای بە ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبارکرد

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا – KDP.info‌ / کۆنسەی بەرێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) حکوومەتی تورکیای بە ھەوڵدان بۆ لەناوبردنی ئەو ھەلە تۆمەتبارکرد کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ھاتۆتە ئاراوە.سەرۆکایەتی کونسەی بەرێوەبردنی (کەجەکە) لەبەیاننامەیەکدا، رایگەیاند: ئێستا دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ھاتۆتە ئاراوە، بەڵام حکوومەتی تورکیا لە ژێر ناوی سیاسەتی خۆسەپاندن لە ھەوڵی لە ناوبردنی ئەو پرۆسەیەدایە. (کەجەکە) راشیگەیاندووە: دەبێت سبەینێ یەکی ئەیلول کە بە رۆژی جیھانی ئاشتی ناسراوە، لەگۆرەپانەکانی تورکیا و باکوری کوردستاندا جەماوەری دلسۆز لە خۆبوردەیی خۆیان نیشانبدەن و ھەلوێستیشیان دژی سیاسەتی تورکیا ھەبێت. لە پەیامەکەی کەجەکەدا ھاتووە کە لە کاتێدا کە پپَشوازی لە یەکی ئەیلول دەکەین و پەکەکەش ئاگربەستی  راگەیاندووە،  بەلام نەک تەنیا تائێستا حکوومەتی تورکیا ھیچ ھەنگاوێکی بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نەناوە ، بەلکو خۆشی بۆ ئەنجامدانی شەرێکی گەورە ئامادە دەکات. جێی ئاماژەیە سبەینێ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کەجەکە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی خستبوویە بەردەم حکوومەتی ئەنقەرە رایگەیاندبوو ئەگەر قۆناغەکە دەست پێنەکات ئەوا پرۆسە ئاشتی رادەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار