٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رژێمی سوریا خۆی بۆ وەلامدانەوەی هێرشی رۆژئاوا ئامادە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سوریا – KDP.info/ حكوومەتی سوریا چاوەڕوانی كردەی سەربازی رۆژئاوا دەكات و خۆی بۆ بەرپەرچدانەوە ئامادەكردوە. لە مبارەیەوە بەرپرسێكی ئەمنی حكوومەتی سوریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند ولاتەكەی لە هەركاتێكدا چاوەڕوانی كردەی سەربازی رۆژئاوا دەكات. هاوكات ئەو بەرپرسەی ئەمنی سوریا ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەهەموكاتێكدا سوریا ئامادەی بەرپەرچدانەوە یەو پارێزگاری لە گەل و نیشتمان دەكات بەهەموو توانایەكی. لەلایەكی دیكەوە تیمی پشكێنەرانی چەكی كیمیایی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان دوای كۆتایی هاتنی كاری لێكۆلێنەوەیان لە سوریا بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە لوبنان. هاوكات سەبارەت بە هێرشی كیمیایی رژێم بۆسەر ریف دیمەشق جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا حكوومەتی سوریای بە كوشتنی هەزارو چوارسەد و بیست و نۆكەس بەچەكی كیمیایی لە ریف دیمەشق تۆمەتباركرد. هاوكات ئاماژەی بەوەكرد لە نێو كوژراوانی ئەو هێرشەدا چوارسەد و بیست و شەش منداڵ هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار