ئیئتیلافەکەی مالیکی ئیمزا بۆ له‌كارخستنی نوجێفی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

بەغدا – KDP.info / ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئیمزا بۆ له‌كارخستنی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆده‌كاته‌وه. سادق له‌بان، ئه‌ندامی سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران له‌كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد:بۆ ئەوەی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە کارەکەی دوور بخریتەوە، زیاتر له 50 ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه بۆ خستنه‌ڕووی داواكارییەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق . ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئەوەی خستۆتەروو ، کە هۆكاری داواكاری بۆ له‌كارخستنی ئوسامه نوجێفی دەگرێتەوە بۆ کەڵەکبوونی ژمارەیەک پرس له دیارترینیان خراپی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سادق له‌بان نوجێفی تۆمه‌تبار کردووە کە كاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیفلیج كردوه و بەهۆی سەرکێشییەکانی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەتوانراوە تەنانەت یەک بریار لە بەرژەوەندی خەڵکی عیراق دەربکرێت، ماوەیەک بەر لە ئێستا سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوایه‌كی په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مولای له لیستی عێراقیه، خسته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه كه تێیدا داوای کردبوو، وێنه‌كانی ئایه‌توڵا خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران وعەلی خامەنیی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا لاببرێن.




