میسر: خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بە هۆیەوەش سێ كەس كوژران و بەدەیانی دیکەش برینداربوون

قاهیرە – KDP.info/ خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی سەر بە ئیخوان موسلین دەستیپێکردەوە و بە هٶیەوەش سێ كەس كوژران و بەدەیانی دیکەش برینداربوون. دوێنێ هەینی هەرچەند حکوومەتی میسر باری نائاسایی لەتەواوی شارەكانی وڵاتەکەی راگەیاندبوو بە ئامنجی رێگا گرتن لە ساز نەکردنی خۆپیشاندان و گردبونەوە بەڵام لایەنگرانی ئیخوان موسلیمن لە چەند شارو شارۆچكەیەکی ئەو وڵاتەدا خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕیكخست و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە لەچەند شوینێك بەتەقە وەڵامیان درایەوە. وەزارەتی تەندروستی میسر بڵاوێکردەوە کە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ هەینیدا سێ كەس لەلایەنگرانی مورسی كوژران و 36 كەسی دیکەش برینداربوون .هاوکات خۆپیشاندەران بەئاژانسەكانی هەواڵیان ڕاگەیاندوە: لەكاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکانیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی میسرەوە بەتوندی هێرشیان كراوەتە سەرو بەچەكی تاپڕو كلاشینكۆف تەقیان لێكراوە و گازی فرمێسك ڕێژیشیان بۆ بڵاوە كردنیان بەكارهێناوە.شایەنی باسە : لە 3 مانگی تەمووزی ئەمساڵدا محمد مورسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتەی لەسەركارلادراو و دوابەدوای ئەوەش هەزاران کەس كوشت و بریندار كران و هەروەها بەدەیان سەركردەی ئیخوان موسلیمینیش دەستگیر کراون .




