مالیکی بە هۆی فشاری خۆپیشاندەران رازی بوو مووچه‌ی خانه‌نشینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه کەمبکرێتەوە

بەغدا – KDP.info / لە کۆتاییدا بەهۆی فشارەکانی جەماوەری و حزبی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، پشتگیری خۆی بۆ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بەکەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی راگەیاند. به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كه وێنه‌یه‌كی دەست KDP.infoکەوتووە ، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران پشتگیری خۆی بۆ داواكاریی خۆپیشانده‌ران دووپاتكردۆته‌وه كه خۆی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای مووچه‌ی خانه‌نشینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌بینێته‌وه. کە پیش‌تر کوتلەی ئەحراری سەر بەموقردا سەدر پێداگری لە سەرجێبەجێکردنی ئەوداوایە دەکرد، سەرۆک وەزیرانی عیراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌یه، چ وه‌ك حكومه‌ت، چ وه‌ك كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌رله‌مانی عیراقدا، لار لەو پێناوەش دەکەن،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، خۆپیشاندانی فراوان زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراقی گرتۆته‌وه و تێیدا خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای مووچه‌ی خانه‌نشینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ن.




