هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە توندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە

بەغدا – KDP.info/ دوای ئەوەی دژی پرۆژە یاسای خانەنشینی پەرلەمانتاران و یاسای سێ سەرۆكایەتییەكە لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق خۆپیشاندان سازكرا؛ هێزە ئەمنییەكان بە جۆرەها شێوازە لە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانن. لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران هێزەكانی ئەمنیی عێراق گازی فرمێسكرێژ و ئاو و بۆمبی دەنگی و هەروەها تەقەی ئاسمانییان بەكار هێناوە . لە پارێزگای ناسریەش هێزە ئەمنییەكان پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا و ژمارەیەكیان لێ دەستگیركردن. هەروەها لە پارێزگای رزیقار هێزە ئەمنییەكان هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكیان كردووە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكان بە بەغدا بلاویانكردەوە كە هێزە ئەمنیەكان رێوشێونیكی ئەمنی توندیان گرتوەوتە بەر و پردی سنەك وئەحرار وجمهوریە وشهیدانیان بە سەبی كونكریتی داخستووە. و هەروەها رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتۆتە بەر. لەلایەن خۆیەوە عەمید سەعد مەعن، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی خراپیی باری ئەمنیی بەغدا، ڕەزامەندیمان لەسەر خۆپیشاندان رۆژی شەممە نەداوە و هەر هاووڵاتیەك ك خۆپیشاندان دژ بە پرۆژە یاسای خانەنشینی پەرلمانتاراندا بەشدار بێت، رێوشیونی ئەمنی توندی لەگەڵدا دەگرینە بەر.




