ئه‌مریکا سووره له‌سه‌ر لێدانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و فه‌ره‌نساش هاوپه‌یمانییه‌تی

ئه‌مه‌ریکا - KDP.info / ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سووربوونی خۆی نیشاندا له سزادانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 1400 كه‌س.وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا که له واشنتن پێشکه‌شی کرد تێدا رایگه‌یاند، پێویسته رێگه‌نه‌درێت سوریا له‌سزای ئه‌و هێرشه کیمیاییه ده‌ربازی ببێت و بۆئه‌مش ئه‌مریکا له ئاماده‌باشی دایه ، جۆن کیری له لێدوانه‌که‌یدا ، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی خسته‌روو كه ده‌ریده‌خات هێزه‌كانی سه‌ر به‌به‌شار ئه‌سه‌د به‌رپرسن له‌هێرشه‌كه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا حكوومه‌تی ئه‌مریكا راپۆرتێكی غه‌یره نهێنی هه‌واڵگری بڵاوكرده‌وه كه زۆرێك له‌ورده‌كاریه‌كان له‌خۆده‌گرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی گورزی سه‌ربازی بۆسه‌ر رژێمی سوریا گووتی : چه‌ند هاوپه‌یمانێك هاتونه‌ته‌پاڵ ئه‌مریکا له‌نێویشیاندا فه‌ره‌نسا دێرینترین هاوپه‌یمانمانه ، لای خۆشییه‌وه فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، تائێستا له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سه‌ربازیدایه بۆ سزادانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌هۆی هێرشه كیمیاییه‌كه‌وه.




