ئه‌مریکا کۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی بە هۆی دانی بەرتیل بە ئێران سزاده‌دات

ئه‌مه‌ریکا - KDP.info / کۆمپانیای توتاڵی فه‌رنسی بە هۆی دانی بەرتیل بە ئێران 398 میلیۆن دۆڵار سزا درا،کۆمپانیای نەوت و گازی تۆتاڵی فەڕه‌نسی لە ئەمریكا بە هۆی دانی 60 میلیۆن دۆڵار بەرتیل بە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی، 398 دۆلار سزا درا. بە پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی رویته‌رز، وەزارەتی داد و كۆمیسیونی چاودێری بۆرسه‌ی ئەمریكا، کۆمپانیای توتاڵیان تۆمەتبار كرد، به‌پێدانی به‌رتیل لەلایەن پەیوەندییەكانی خۆیانه‌وه لە ساڵەكانی 1995 تا 2005 بە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی داوە، تا ده‌سته‌واره لە مەیدانی نەوت و گازی ئێران بە دەست بێنێت. توتاڵ كە لە بۆرسه‌ی ئەمریكا کار ده‌کات ، یاسای ئه‌مریکای به‌سه‌ردا ده‌سپێنرێت ،بەم شێوه‌یه‌ش و دەبێ 153 میلیارد دۆڵار بە كۆمیسیونی چاودێری بۆرسه‌ی ئەمریكا بدات و 245 میلیۆن دۆلاریش بخاتە حیسابی وەزارەتی داد ئەمریكاوە.




