حکوومهتی عێراق ناوچه سنوورییهکانی له گهڵ سوریا تووند دهکات

بهغدا - KDP.info / حکوومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵا بۆ دەستنیشان کردنی چۆنێتی پاراستنی خواردن و دەرمان و سوتەمەنی بۆ ھاووڵاتیان و لەگەڵ پێداچوونەوەی بەرۆڵی ھێزە ئەمنیەکان لەسەر سنوری سوریا پێکدەھێنێت.ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بهرۆژنامەی سەباحی راگهیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دا قەیرانی سوریا تاوتوێکراوە و لەو رووەوە لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە بۆ رووبەروبوونەوەی ھەر پێشھاتێک لە سوریا.عهلی عهلاق ههروهها ئهوهشی خستۆتهروو: که پلاندانان بۆ پاراستنی ھاوولاتیان لەلایەنی دابین کردنی خواردن و دەرمان و سوتەمەنییهوه داندراوه و لیژنەکە لە جێگرێکی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێک پێکھاتووە.ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە، ئەنجوومەنی وەزیران تەئکیدی کردۆتەوە لەسەر چالاک کردنی ھێزە سەربازی و ئەمنییەکانی سنوری سوریا بۆ روبەروبوونەوەی ھەر پێشھاتێک کە لە سوریا رووبدات.




