له دووزخورماتوو به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه 25 که‌س کوژران و بریندار بوون
دووزخورماتوو - KDP.info / ئێواره‌ی دوینێ، له‌ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له‌نزیك گه‌ڕه‌كی برایه‌تی شاری دووز 12 كه‌س شه‌هیدبوون‌و 10 كه‌سی دیکه‌ش برینداربوون.هه‌والنێری KDP.infoله خورماتوو پێڕایگه‌یاندین: ئێواره‌ی دوێنی بۆمبێكی چێنراو له‌پردی هاتنه ناوه‌وه بۆ قه‌زای دووز خورماتوو که له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داندرابۆوه ته‌قییه‌وه و له‌ده‌رنجامدا 10 هاووڵاتی برینداربوون.دواتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م که له‌كاتی به‌هاناوه چوونی برینداره‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی مه‌ده‌نی تره‌وه بوو، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش 15 كه‌س شه‌هید بوون.شایه‌نی باسه: شوێنی رووداوه‌كه شوێنێکی گشتییه و یه‌كێكه له‌و ده‌روازه قه‌ره‌باڵه‌غانه‌ی که‌هاووڵاتیان لێوه‌ی دێنه قه‌زاكه‌وه




