چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیای له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئاشکرا بوو

ئه‌سته‌مبۆڵ - KDP.info / رۆژنامه‌یه‌کی تورکیا چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیای له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئاشکرا ده‌کات. ئه‌وه ده‌خاته‌روو که ھێرشەکانله رێگای رۆکێته‌وه بووه و نزیکەی (١٥ تا ٢٠) روکێت که هه‌ڵگری چەکی کیمیایی بوونه لەلایەن فەرماندەی رۆکێتی 155ەمینی باکووری دیمەشق و یەکە زرێپۆشەکانی چوارەم لە چیاکانی (کاسیوون)ەوە ئەنجامدراون. ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ی توركی،بڵاویکرده‌وه: که لە کوتەیفە چەکی جۆری(FROG-7/Luna) و رۆکیتی (600 M) بەکارھاتوون. لە (کاسیوون)یش رۆکێتی 220میللیمەتری مەودای (15تا 70) کیلۆمەتریان کردیته ئامانج.وه‌ک ئاژانسی ئه‌نادۆل ئاشکرای کردووه : ھێرشەکە رۆژی 21ی ئاب، لەلایەن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه کاتژمێر دوو چل و پێنج ده‌قه‌ی شەو کراوەتە سەر کوتەیفە و کاسیبوون.ئه‌و کۆمه‌لکوژییه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.




