ئه‌سته‌مبۆڵ: له‌سه‌ر داخوازی کورد کۆماری عه‌ره‌بی سوری ده‌کرێت به کۆماری سوریا

ئه‌سته‌مبۆڵ - KDP.info/ کۆبوونه‌وه‌ی سێ ڕۆژه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورد و ئیئتلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری له ئه‌سته‌نبۆڵ به ڕێککه‌وتن کۆتایی پێهات.شاندی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا له ئه‌سته‌مبۆڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا دیدار و گفتوگۆیان کرد.دکتۆر به‌هزاد ئیبراهیم، نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کورد له تورکیا ڕاگه‌یاند: دیداره‌کانیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سێ ڕۆژی خایاندووه و له ڕۆژی یه‌که‌مدا ئه‌حمه‌د جه‌ربا، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی ئیئتیلاف ئاماده‌ی گفتوگۆ‌کان بووه هاوکات کۆبوونه‌وه‌که به‌ئیجابی کۆتایی پێهاتووه. نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کورد له تورکیا به کوردپرێسی راگه‌یاندووه: ده‌رئه‌نجامی کۆتایی دانیشتنه‌کانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا بچێته ڕیزی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکاران و پشتیوانی له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بکات ئیجابی بووه. ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: که‌و بڕیاره له‌سه‌ر داخوازی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کورد له داهاتوودا ده‌سته‌واژه‌ی کۆماری عه‌ره‌بی سووریا بگوڕێ به کۆماری سووریا.به‌هزاد ئیبراهیم هه‌روه‌ها راگه‌یاند: دکتۆر عه‌بدولحه‌کیم به‌شار، سه‌رۆکی پارتی کوردی (الپارتی) بڕیاره له داهاتوودا وه‌ک جێگری ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا ده‌ستبه‌کار بێت.




